رژێمی سەهیۆنی بۆ جاری دووەم گوندێکی فەلەستینی بە ٣ هەزار دۆنم زەوی وێران کرد
گوندی حالەت ئەلدەبع لە ناوچەی مەساریف یەتا لە باشووری شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا، جارێکی دیکە بە تەواوی لەلایەن ڕژێمی سەهیۆنییەوە وێران کرا.
محەممەد رەبعی بەرپرسی ئەنجومەنی گوندی ناوچەیی ڕایگەیاند، "هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر گوندەکە و پارچەکانی دیکەیان وێران کرد."
بەپێی زانیارییەکان، ئەو وێرانکارییە ئەشکەوت و خانووی چادرەکانی لەخۆگرتووە کە خەڵکی گوندەکە بۆ حەوانەوە بەکاردەهێنرێن، تۆڕەکانی ئاو، پانێڵی خۆر، یەکە تەندروستییەکان و کامێرای ئەمنی کە هێرشەکانی داگیرکەران و دانیشتووانیان بەڵگە کردووە.
پێشتر داگیرکەران لە مانگی ئایاردا زیاتر لە ٢٥ خانوو و ئەشکەوت و دامەزراوەی کشتوکاڵی و بیری ئاویان لە گوندەکەدا وێران کردووە و ژیانیان ئیفلیج کردووە.
لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەو گوندە وەک "ناوچەی سەربازی" ناسێندرا و بەڕووی فەلەستینیەکان و گروپە هاوپشتییە نێودەوڵەتییەکان داخرا.
حالەت ئەلدەبع کە ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ١٢٠ کەسە و ڕووبەرەکەی ٣ هەزار دۆنم دەبێت، بە پێی بڕیارێکی ساڵی ٢٠٢٢ی بەناو دادگای رژێمی سەهیۆنی، لە ژێر هەڕەشەی ڕووخاندن و کۆچی زۆرەملێ لە ژێر پەردەی "مەودای تەقەکردن"دایە. ئامانج لێی فراوانکردنی داگیرکاری دانیشتووانە بە دەستبەسەرداگرتنی زەوی و زاری خەڵکی گوندەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٨٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٦٤ کەس.
"بەرەی پشتیوانی ئەلیکترۆنی"ی ئێران ناسنامە و تۆمارە ڤیدیۆییەکانی کارمەندانی کۆمپانیای سەربازی "مایا" و هەروەها داتای هەموو ئەو کەسانەی کە بازرگانییان لەگەڵ وەزارەتی سوپای داگیرکەردا هەبووە، بڵاوکردووەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٢ کەس شەهید بوون و کەسێکێش بریندار بوو.
لە پەرستگایەکی هیندۆسی لە ویلایەتی ئەندرە پرادێشی هیندستان بەهۆی ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.